دەمانچەی مەساج بە ٤ سەرەوە
بەکارهێنانەکانی:
بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان دوای وەرزشکردن و باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن. یارمەتی ئارامکردنەوە و نەهێشتنی گرژییەکانی ماسولکە ماندووەکان دەدات.
دەتوانرێت لە چارەسەری فیزیاییدا بەکاربهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی ڕەقبوونی ماسولکەکان و باشترکردنی نەرمی ماسولکەکان.
تایبتمەندیەکان:
دیزاینی ئامێر: دیزاینێکی ئەرگونۆمی و سووک بۆ هەڵگرتن و بەکارهێنانی ئاسان.
سەر: 4 سەری مەساجی هەیە کە دەتوانرێت بگۆڕدرێت بۆ بە ئامانجگرتنی ناوچە جیاوازەکانی لەش.
سیستەمی خێراییەکان: چەندین ئاستی خێرایی دابین دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ پێداویستییە جیاوازەکانی مەساجدا بگونجێت.
هێز: بە 25 وات کاردەکات.
شێوازی کارکردن: بە پاترییەکی لیتیۆم کە دەتوانرێت بارگاوی بکرێتەوە کاردەکات.
ڕەهەندەکانی:
ڕەهەندەکانی بەرهەم: 13.2 x 13.4 x 5 سم
کێشی: ٥٥٠ گرام
تایبەتمەندی شەحنکردنەوە: لە ڕێگەی دەرچەی 5V Type-C بارگاوی دەبێتەوە.
تێبینی:
ئامێرەکە دژە ئاو نییە و دەبێت لە پلەی گەرمی لە نێوان -5 بۆ 40 پلەی سەدیدا بەکاربهێنرێت.
پاترییەکی بارگاویکەرەوەی لەگەڵدایە بۆ بەکارهێنانی ئاسان بێ تەل. بە ماتۆڕێکی بەهێز تەیار کراوە بۆ دابینکردنی مەساجێکی کاریگەر لەگەڵ کارکردنی بێدەنگ.